یارمەتیت پێویستە ؟

ڕێکخراوي مافي ژنان (ایکرو)،ریکخراویکی سه ربه خویه و پیوه ندی به هیچ حزبَیکی سیاسی و مه زهه بی یه وه نیه. ایکرو به هەموو ئەو کچ و ژنانەی کە خەڵکی باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وئه فغانستانن و لە بەریتانیا دەژین یارمەتی دەکات. ئێمە بە زمانەکانی کوردی، فارسی، ده ری، پەشتوو، تورکی، عره بی و ئینگلیزی قسە دەکەین

ڕاوێژ

ئێمە هەموو جۆرە راوێژی مەحرەمانە تان، بە بێ بەرانبەر، پێشکەش دەکەین، لە بوارەکانی ، توند وتیژی خێزانی،هەڵاواردنی ڕەگەزی و توند و تیژی نامووسی، زەواجی زۆرە ملی، بە شوو دانی منداڵان، خەتنە کردنی کچان، جیابوونەوەی ژنان و تەڵاق وەرگرتن، شوێنی مانەوەی منداڵان و پرسی نیشتەجێی بوون

ئێمە ناڵێین چبێژن و چ بکەن یا مەکە ن؛ ئێمە هیچ حوکم و بریار و قەزاوەتێک لە سەر ئێوە ناکەین؛ ئێمە.فەقەت بژاردەکان بۆئێوە دەست نیشان دەکەین و پشتیوانیتان دەکەین کە خۆتان بڕیار بدەن

ئێمە دەتوانین بە تەلەفوون لە گەڵتان قسە بکەین ، یان لە ئوفیسی لەندنی ناوەندەکەمان بتانبینین، یان لە هەر شوێنێکی تر کە ئێوە تێدا هەست بە ئارامی و ئاسایش بکەن دەتانبینین. هەموو ڕاوێژکاری ئێمە داخراو و مەحرەمانە دەبێت و هیچ ناوەندکارییەک رێگە پێدراو نیە

ئێرجاعەکان، نوێنەرایەتیەکان هەموو بە رەزامەندی خۆتان دەبێت. ئێمە دەتوانین کە ئێوە رێنوێنی بکەین بۆ پێداویستییەکانی تر وەکوو نیشتەجێی بوون و کۆچ بەری و دەتوانین ئێوە بناسێنین بە ئەو ناوەندانەی کە بە چەشنی یاسایی هاوکاری پێشکەش دەکەن و دەتوانین بۆ مەوعێدەکانتان لە گەڵتان بین، بۆ نموونە بۆ لای پۆلیس، جی پی ی تەداوی و ئەوانی تر.

ئێمە لە گەڵ پۆلیس و ناوەندەکانی تری کۆمەڵایەتی هاوکاری دەکەین بۆ ئەوەی کە ئێوە لە ئاسایش و سەلامەت دا بن. ئێمە ئەگەر پێویست بێت بۆتان تەرجۆمە دەکەین، نامەکانتان دەنووسین و ئەگەریش پێویست بێت لە جیاتی ئێوە قسە دەکەین

پشتیوانی و ڕاوێژکردنی دهرونی

ئێمە پشتیوانی ڕوحی و دەروونی ئێوە دەکەین و بە هەموو بەشداربووەکان بە بێ بەرانبەر بە زمانەکانی. کوردی، عەرەبی، فارسی، دەری و ئینگلیزی پێداویستی ڕاوێژکاری پێشکەش دەکەین

مالی ئه من بو ژنان

ئه گه ر له توند و تیژی دا به سه ر دابه ی و پیویستیت به شوینکی ئه منه تیای بژیت، ایکرو مومکنه له. خانووی ئه منی خوی یان شوینی کی ئه من نیشته جیَتان بکات

ڕاهێنان

ئێمە گرووپە جیاجیاکانی ڕاهێنان و پەروەردەی ماڤی ژنان بەرێوەدەبەین. هه وه ها به مافی هه ره گرینگی ژنان به پێ یاساکانی بنەرەتی بەریتانیا ئا شنا دەبن. هەروەها ئێمە لە درێژخایەن دا دەتوانین ئێوە پێوەندی بدەین بە ئەو کورسانەی بۆ زمانی ئینگلیسی، خوێندن و کارکردن هەیە کە پێوەندی هەیە بە ژیانی داهاتووی. ئێوە لە ئەم وڵاتە کە دەتوانێت پاڵنەرێکی باش بێت 

ئەگەر خوازیارن پێوەندیمان لە گەڵ بگرن

If you are worried about someone knowing you have visited this website please read this safety information.

There is an escape button at the bottom right corner of the page opposite this box. Please test it so you know how it works.