سەبارەت به ئێمه

AD20120225130013-2-Diana-Nammi-est

ڕێکخراوەی IKWRO (ڕێکخراوەی مافی ژنانی ئێرانی و کورد) له ساڵی ٢٠٠٢ له لایەن دایانا نامی، بەڕێوبەری سەرەکی ئەم ڕێکخراوە دامەزرا. نیشانەی سەرکەوتنی ئێمه له کارەکەمان وڵام دانەوە به بانگەخوازی یارمەتی فەرهەنگی، وە هەر وەها ڕێنوێنی و هاوفکری تایبەت به ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفغانستانە. خزمەت گوزایەکانمان به چەندەها کۆمەڵگای لاواز و بێ دەسەڵات له وڵاتی ئینگلیس پێشکەش کراون.
ئەرکی سەرەکی IKWRO پاراستنی مافی ژنان و کچانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفغانیه له بەرانبەر مەترسی توند و تیژی نامووسی، بە شوو دانی زۆرەکی، زەواجی منداڵان، خەتنەی ژنان و توند و تیژی نێوماڵی و هەر وەها بۆ به دەست هێنانی مافەکانیان.
خزمەتگوزاری ڕاستەوانه‌ی ئێمه بۆ ژنان و کچان بریتین له  هاوفکری، ڕێنوینی و ئامۆژگاری. هەروەها، ئێمه یارمەتی و ئامۆژگاری پۆلیس و خزمەتگوزارە کۆمەڵایەتیەکان و قوتابخانەکان دەدەین بۆ ناساندنی ئەو کێشانە‌ی کاریگەرن له سەر بارودۆخی ژنانی کەمینە رەگەزی. هەر وەها ئێمه تێدەکۆشین بۆ داهێنانی مافی باش تر بۆ ژنان و جێبە جێ کردنی کاریگەری ئەو مافانه و پەیدا کردنی سەرچاوە گونجاوەکان بۆ به هێزتر کردنی مافی ژنان و کچان و زامنکاری ئاسایشی ژنان.

This post is also available in: English, Persian

Stop CISPA