ئایا پێویستیت بە یارمەتی یە؟

ئایا پێویستیت بە یارمەتی یە؟

IKWRO  یارمەتی ژنان وکچانی ڕۆژهەڵات دەدات ( ئێرانی، کورد، عەرەب، ئەفغانی، تورک ) ئەوانەی لە بەریتانیا دەژین.ئێمە بەزمانی فارسی، عەرەبی، کوردی، تورکی و داری قسە دەکەین.

ئامۆژگاری

     پێشنیارو ڕاوێژکاریی نهێنیت پێشکەش ئەکەین دەربارەی توندوتیژی ماڵ و خێزان (شەرەف) ، شو کردنی زۆرەملێ ، خەتەنە کردن،جیابونەوەو تەڵاق و دایەنگا، پەناهەندەیی و جێنشین کردن. زۆرت لێناکەین چیبکەیت ، بەڵکو یارمەتیت دەدەین بڕیاری دروست بدەیت.

       ئەتوانین لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیت پێوە بکەین، یان سەردانی نوسینگەکەمان بکە لە لەندەن، یاخود خۆمان دێینە ماڵەکەت یان هەر شوێنێک خۆت پێت باش بێت و ئاسودەبیت، زۆر بەنهێنی کارەکان ئەنجام دەدەین..

ڕ ێنمایی   

IKWRO دەتوانێ یارمەتیت بدات بۆ نمونە لە جێنشین کردندا، پێشکەش کردن و یارمەتی دان لە یاسای پەناهەندەدا. دەتوانین لەگەڵتا بێین بۆ دائیرەی پۆلیس و GPوچەندەها شوێنی تر. لەگەڵ پۆلیس و کارگوزاریی کۆمەڵایەتی کار دەکەین بۆ پارێزگاری کردن لێت گەر پێویستی کرد.. یارمەتیت دەدەین لە وەرگێڕان و نوسینی نامەو هەروەها قسەکردن بەناوی تۆوە.

کۆمەکی  و ڕاوێژکاری

فەرمانبەرانی IKWRO    پشتگیرییەکی تەواوت دەکەن و پێشنیارت پێشکەش دەکەن بەبێ بەرامبەر بەزمانی فارسی، کوردی و ئینگلیزی.

مەشق ( ڕاهێنان )

IKWROلەڕێی مەشق و گرووپەوە یارمەتی ژنان دەدات بۆ تێگەیشتنی مافەکانیان بەپێی یاسای بەریتانی ، گەر دەتەوێ بەشداری بکەیت دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لەڕێی ڕاوێژکاری تایبەت یاخود بە تەلەفۆن..دەتوانین یارمەتی و پشتگیریت بکەین  لەخوێندنی زمانی ئینگلیزی و کارکردندا تا ژیانێکی ئاسودە بۆ دواڕۆژت دابین بکەیت.

This post is also available in: English, Arabic, Persian, Turkish

Stop CISPA